بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵەکان باس لە داخرانی تەواوی دەروازەی سنووری سێمالکا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەوالی دا کە تەنیا دەروازەی فەرمی پێوەندی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دەرەوەی سووریایە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرجەم پێداوسیتییەکانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لەوانە مادەی خۆراکی و دەرمانی، لە ڕێگای دەروازەی سنووری سێمالکاوە هاوردە دەکرێت و ناوەندە فریاکەوتنە دەرەکییەکان، لە ڕێگای ئەو دەروازەیەوە بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری مرۆیی دەچنە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا.
هەروەها باس لە سەر ئەوەش دەکرێت ئەو داخستنی لە ناکاو و کوتوپڕ بووە و حکومەتی هەرێم تەنیا چەند کاتژمێر ماوەی داوەتە ناوەندە دەرەکییە فریاکەوتنەکان کە فەرمانبەرەکانی خۆیان ببەنە دەرەوە.
Your Comment